رۆژنامەی ھەولێر

تۆمەتبارێک بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێک بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا.

ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری لەلایەن تۆمەتبارێكەوە كۆكرایەوە كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا کە “ئێستا تۆمەتبار (ع.م.ئـ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.