فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکی ئایار کە رۆژی جیهانیی کرێکارانە، پشووی فەرمییە.
لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ڕۆژی دووشەممە، 1ـی ئایاری 2023، بەپێی رۆژمێری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.