وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە راگەیاندو دەڵێت: دابەشكردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە كە لە پەیجی فەرمیمان بڵاودەكرێتەوە، هەروەكوو لەڕابردوو پەیڕەوكراوە جگە لە وەزارەت كەس مافی دەستكاری و گۆڕانكاری لەخشتەكەدا نییە.
دەقی روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی ..
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان لە چەند بانكێك لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جیاكاری لەدابەشكردنی مووچەی چین و توێژە جیاوازەكان كراوەو بەپێی زۆری و كەمی مووچەو پلەكانیان كاتی دابەشكردنی مووچەیان بۆ دیاری كراوە.
١- ئەوەی كراوە كاری سەربەخۆی بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بووەو بەهیچ جۆرێك وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو كارە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
٢- دابەشكردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە كە لە پەیجی فەرمیمان بڵاودەكرێتەوە، هەروەكوو لەڕابردوو پەیڕەوكراوە جگە لە وەزارەت كەس مافی دەستكاری و گۆڕانكاری لەخشتەكەدا نییە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٣