عەبدوڵای كوێخا موبارەك: ئەم گەنجەی ئێمە زۆر تایبەت و خۆشەویست و شیرین بوو، چونكە چەند ساڵێك لەمەوبەر تووشی رووداوی هاتوچۆ ببوو، جەستەی كەمئەندام بوو، هیچ پەیوەندی بە ململانێوە نەبوو، توانای چەكهەڵگرتنی نەبوو مەگەر وێنەی پێوە گرتبێت. ئێمە پشتمان بە یاسا و شەریعەت قایمە. دەبێ ئارامیی هەرێمی كوردستان و شاری چەمچەماڵی خۆشەویست كە ئێستا نیوەی خەڵكەكەی لەم گۆڕستانەن، دەبێ لە سەرووی ڕۆحی منیشەوە بێت.
