ئەو باندەی لە گەڕەکی سێتاقان رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە دەستگیرکران
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانییان ئەو باندە دەستگیربکەن کە لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر بە تەقەکردن رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵان گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم دەستگیکراوەکان گیراوەتەبەر و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.