پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و دووشه‌م له نزیك مزگه‌وتی ته‌قوا له شارۆچكه‌ی كه‌لار، منداڵێكی تازه‌له‌دایكبوو دۆزرایه‌وه.
عه‌قید عه‌لی جه‌مال له ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئەمشەو دووشه‌م ئاگادارکراینەوە لە بوونی منداڵێکی کۆرپەلە کە بە پارچە قوماشێک پێچراوەته‌وه و لە نزیک مزگەوتی تەقوای شارۆچكه‌ی کەلار بەجێهێڵراوە.
ڕاشیگه‌یاند: مەفرەزەی بەشی پۆلیسی کەلار چوونەته شوێنی ناوبراو و منداڵەکەیان گەیاندۆته بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی كۆرپه‌كه، عه‌قید عه‌لی جه‌مال گوتی: لە ئێستادا منداڵەکە تەندروستی جێگرە و لەژێرچاودێری پزیشکدایە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی منداڵەکە.
