کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووراگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌م24ی4ی2023،ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى  هەوری تەواو  دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەگەل بوونی تۆزێکی سووک، راشيده‌گه‌یه‌نن: کاریگەری دابارین سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات وە لەناوچە شاخاوویەکان هەندێ کات بەشێوەی تاوە باران وبروسکە دەبێت  .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: رێژەی دابارین پیشبینی دەکرێت برێکی مام ناوەند ببارێت،کاریگەری دابارین لەکاتەکانی ئیوارە کەم دەبێتەوە تەنها لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نەبێ بۆ بەیانی سێ شەممە دەمینێتەوە  .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌” پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 1 تا 3 پله‌ نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو” سبه‌ی سێشه‌م25ی4ی2023، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت دابارین لەناوچە کانی رۆژهەلاتی هەرێم بەردەوامی دەبێ بەشێوەی نمە باران پاشان لەکاتەکان ئێوارە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران وبروسکە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی ئەم ناوچەیە،کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانى درەنگانى شەودا کۆتایى دێت کەشەکە جێگیر دەبێتەوە .
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ  .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت :
هەولێر     :  24 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  24 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  28 پلەى سیلیزى.