سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 49 ساڵەی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ دەڵێت، ناوچەی پشدەر هەمیشە قه‌ڵایه‌کی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان بووه.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 04ـی 2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 49 ساڵەی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ ڕایگەیاند: شه‌هیدکردنی قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆ و خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ڵادزێ، وره و گوڕ و تینی زیاتری به گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان به‌خشی و له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی و خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادی به‌گوڕتر به‌رده‌وام بوو.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له یادی بۆمبارانکردنی شاری قه‌ڵادزێ:-
له یادی 49 ساڵه‌ی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێدا، به شکۆوه یادی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌که‌ینه‌وه. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین و سڵاو بۆ خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
به‌ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ، هه‌وڵێکی نه‌زۆکی دیکه‌ی ڕژێم بوو بۆ شکاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازیی کوردستان، به‌ڵام شه‌هیدکردنی قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆ و خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ڵادزێ، وره و گوڕ و تینی زیاتری به گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان به‌خشی و له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی و خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادی به‌گوڕتر به‌رده‌وام بوو.
له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ک بۆ داواکاریی خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر دووپات ده‌که‌ینه‌وه و ده‌بێ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌که بکرێت. ناوچه‌ی پشده‌ر هه‌میشه قه‌ڵایه‌کی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان بووه و له‌پێناو ئازادی‌دا خاوه‌نی زۆر شه‌هید و قوربانیی گه‌وره‌یه.
دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و یادیان هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
24ـی 04ـی 2023