چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

برووسكەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانبەبۆنەی (٢٥)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (سڤورە)

برووسكەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی (٢٥)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (سڤورە)

بەڕێزان سەرنووسەر و ئەندامانی ستافی نووسین و کادیرانی گۆڤاری (سڤورە)

بەبۆنەی (٢٥) ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (سڤورە)، وێڕای پیرۆزباییمان، دەستی کار و ئەرک و ماندووبوونتان دەگوشین و، ھیوادارین لە كار و چالاكییەكانتان بەردەوام بن و وەک ھەمیشە ڕۆڵی گرنگی خۆتان ببینن.

گۆڤاری (سڤورە) كە تایبەتە بە منداڵە چاوگەشەكانی كوردستان، دەسكەوتێكی دیكەی بواری ڕۆشنبیری و كوولتووریی كوردیمانە و لەو تەمەنەی دەرچوونیدا بەپێی پلان و بەرنامەیەکی سەرکەوتوانە توانیویەتی خزمەت بەو توێژە گرنگ و هەستیارەی كۆمەڵگا بکات، بۆیە وێڕای دەستخۆشی و سوپاسگوزاریمان هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر برەو بە پلان و بەرنامەی كار بدەن و بەرەوپێشەوەی ببەن و پەرە بەو گۆڤارە ئازیزە بدەن.
لەم یادەدا، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوامی و پێشڤەچوونی گۆڤاری (سڤورە) دووپات دەكەینەوە و، هیوای ژیان و دواڕۆژێکی گەش بۆ منداڵانی کوردستان دەخوازین.

هەرسەركەوتووبن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٢ـی ٤ـی٢٠٢٣