برووسكەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
بەڕێزان بەڕێوەبەر و تەکنیککاران و کادیر و كارمەندانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس.
بەبۆنەی (١٩)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ماڵپەڕەكەتان دەكەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە هەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و هەنگاوی باشتر بنێن.
ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس توانیویەتی لە ماوەی كاركردنیدا وەك كەناڵێكی گرنگ و کارای ئەلكتڕۆنی ڕۆڵی خۆی لە بواری ڕاگەیاندندا ببینێ و لە پانتاییەكی بەرفراواندا بەرنامەی كاری ڕۆژانەی خۆی لە هەواڵ و ڕاپۆرت و وتار بڵاوبكاتەوە و، خزمەت بە ڕاستی و نیشتیمان و دەسکەوتەکانی گەل بکات.
جارێكی دیكە وێرای پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، خوازیارین بۆ ساڵی داهاتوو، زیاتر و لە گشت ڕوویەكەوە بەرەو پێش بچن.
هەر سەركەوتووبن لە كار و بەرنامە و چالاكییەكانتان.
بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٢ـی٤ـی٢٠٢٣