چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی: باران دەبارێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات، بارانبارین لە سبەینێوە دەست پێ بكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا هاتووە “كەش و هەوا بۆ سبەینێ هەینی، لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای دەڤەری باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت ، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجار ڕەشەبا-شی لەگەڵدا دەبێ.
هەروەها لە ناوچەكانی باشوور كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور دادەبەزن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم و هەورە بروسكە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باشوور كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت ،لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە شوێنە جیاوازەكان، سەبارەت بە پلەكانی گەرما-ش لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرز دەبێتەوە .
ئاماژەی بەوەدا كە “كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، لە هەندێك شوێن هەورە بروسكە دەبێ، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەورە بروسكە لە شوێنە جیاوازەكان لە هەموو ناوچەكانی وڵات دەبێت.