لە یەکێک لە قوتابخانە تایبەتەکان لە عەنکاوەی هەولێر، مامۆستایەک بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر قوتابییەکی حەوت ساڵان و سەرەتای ئەمساڵ دۆسیەکە ئاشکرا بووە. ئێستا مامۆستاکە دەستگیرکراوە و دایکوباوکی منداڵەکەش داوای سزادانی دەکەن.
دایک و باوکی منداڵەکە راگەیاند، ئەو مامۆستایە بە کچەکەیانی گوتووە ئەگەر لەلای هەر کەسێک قسە بکات، ئەوا “دەیکوژێت.”