بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی مووشەک لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی پێکهێنرا

دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌تی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی موشه‌ك له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێكهات، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كرد.

به‌ گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاری، كه‌ به‌ واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه‌، ئاماژه‌ به‌ بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ رێككه‌وتی 12ـی نیسان كراوه، كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی مووشه‌ك له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێكهات، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كرد.

به‌ گوێره‌ی فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌، لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر سامی جه‌لال راوێژكاری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و به‌ ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك به‌مۆ عومه‌ر عارف راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌ستیار ئه‌سعه‌د باپیر راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و عه‌قید ئاسۆ عه‌لی ره‌حیم له‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن.

رۆژی هەینی 7/4/2023، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روویدا و بەوهۆیەوە ئاگر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتەوە.

پاش رووداوەکەش راگەیەندرا هێرشی درۆنی بووە. رۆژێک دوای رووداوەکە ئاشکراکرا کە ئەو هێرشە بۆ بە ئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بووە.

لە سەرەتای رووداوەکەدا هەسەدە رەتیکردەوە کە مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی بووبێت، بەڵام دواتر رایانگەیاند، کە بۆ پاراستنی گیانی ئەو زانیاری هەڵەیان بڵاوکردووەتەوە، پشتڕاستیان کردەوە لە کاتی هێرشەکە مەزڵوم عەبدی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بووە.