سبەی پێنجشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی مانگی سێی ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی نیسانی 2023، عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە، سبەی پێنجشەممە 19ـی نیسانی 2023، شایستەی دارایی مانگی سێ (ئادار) 3ی 2023ـی مامۆستایانی وانەبێژی ئەم پەروەردانە دابەشدەکرێت:
پەروەردەی بەردەڕەش
پەروەردەی ئاکرێ
پەروەردەی سێمێل
پەروەردەی شێخان
پەروەردەی خەبات
پەروەردەی شەقڵاوە
پەروەردەی سۆران
پەروەردەی چۆمان
پەروەردەی ڕواندز
پەروەردەی زاخۆ
پەروەردەی ناوەند هەولێر
پەروەردەی دەشتی هەولێر
عەلی رەئووف مستەفا گوتیشی، “ئەو پەروەردانەی هەولێر و دهۆک ناویان تێدانیە بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان مانگی 3 لیستی وانەبێژیان ئامادە نییە و نەکراوەتەوە چەک بۆ پەروەردەکانی سنووری سلێمانی لە هەوڵداین دابەشبکرێت”