چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هەولێر: بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار 154 قوتابخانەو باخچەی منداڵان نۆژەنکرانەوە

ئەمشەو رێکەوتی 17-4-2023 لە چوارچێوەی ئەجیندای کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن، بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێر خوازی بارزانی و دکتۆرە گەلاوێژ ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێرو بەرێوەبەری پەروەردەیی قەزاکان و مامۆستاو قوتابیان.، لە رێورەسمێکدا مەراسیمی پرۆسەی کۆتای هاتنی قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی پۆلی خوێندن قوتابخانە و باخچەی منداڵانی سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێر بەرێوەچوو…
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی بە تەواوبوەنی نۆژەنکردنەوەی ١٥٤ قوتابخانەو پاخچەی ساوایان دەڕبڕی کە گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دیناری بۆ تەرخان کرابوو، ئەوەشی وەك بنەمای راستەقینەی کاری کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان شرۆڤە کرد…

شایەنی باسە وەك ئەجیندای کارەکانیش بریارە هەڵمەتی دووەمی پرۆسەی نۆژەن کردنەوەکان بەردەوامی هەبێ…