وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای پشووی فەرمی لە دوو رۆژی داهاتوو دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، تایبەت بە مووچەخۆران؛ چوارشەممە و پێنجشەممە پشووی فەرمییە و وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەو بانکانەی مووچە دابەشدەکەن، دەوامیان ئاساییە.
لە 6/4/2023، وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کرد، بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی رۆژی پێنجشەممە 20ی ئەم مانگە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری 2023 دەهێنرێت.