پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بەغدا 400 ملیار بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم دەنێرێت

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 400 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

فارس عیسا ئاماژەی بەوەشکرد، تا پەسەندکردنی بودجە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.