بانکی جیهانی:پێویستە هەولێر و بەغدا بە نییەتی باشەوە لە گفتوگۆ بەردەوام بن

دلۆڤان رەحیم – هه‌ولێر

چاوەڕێ دەکرێت لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی کوردستان دەست پێبکاتەوە پاش ئەوەی عێراق و تورکیا ، پاش نزیکەی سێ هەفتە لە وەستانی هەناردەی نەوتەکە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێ گرفتە یاسایی و تەکنیکیەکان خەریکە نامێنن و ماوەتەوە بە فەرمی تورکیا ئاگادار بکرێتەوە لە دەستپێکردنەوەی نەوتەکە .

محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی دارایی رایگەیاند : لە هەوڵدان کارە کارگێڕی و تەکنیکیەکانی هەناردەی نەوتی کوردستان تەواو بکەن، لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو هەناردەی نەوتەکە دەست پێدەکاتەوە ، بەپێی زانیاریەکان، نووسراوی داوای وەرگرتنی نەوتەکە و هەناردەی نەوتەکە ئاراستەی تورکیا دەکرێت.
ڕۆژی چواری نیسان، مەسرور بارزانی و محەمەد شییاع سوودانی، ڕێککەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان ئیمزا کرد، بەپێی گوتەی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەندێ گرفتی تەکنیکی لەبەردەم هەناردەی نەوتی کوردستان ماون و بەمزووانە لا دەبرێن
هەرچەندە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بڵاوکرایەوە عێراق داوای ئاراستەی تورکیا نەکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتەکە، بەڵام بەپێی گوتەی وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق، ڕێککەوتن کراوە و نووسراوەکە دووشەممە ئاراستەی تورکیا کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتەکە، سەرچاوەکانیش دەڵێن لە تورکیا نیاز هەیە بۆ گفتوگۆ لەبارەی کەیسێکی دیکەی هەناردەی نەوتەکە لە 2018وە

ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدا و گفتوگۆکان لەلایەن ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا، لە نوێترین هەڵوێستیدا ، بانکی جیهانی دەڵێ : پێویستە هەولێر و بەغدا بەنیەتێکی باشەوە لە گفتوگۆ بەردەوام بن لەبارەی نەوت و پرسی وزە.
بەشی سیاسەتی عێراق لە گرووپی بانکی جیهانی پێشتر شیکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردبووەوە ، ئێستا دامەزراوەکە دەڵێ: هەردوولا بەغدا و هەولێر پێویستە گفتوگۆکانیان بەردەوام بێت، بە هاوبەشیی یەکسانەوە لەو پرسە بڕوانن و نابێت بەغداش کەیسەکەی دادگەی پاریس بکاتە چەکی دەستی .
پێشتر هەم سوودانی هەمیش سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنەکەیان بە مێژوویی دانا لە نێوان هەردوولا، کە دەکرێت ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ چارەی یەکجارەکی پرسی وزە لە نێوان هەولێر و بەغدادا ، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند : ڕاستە ڕێککەوتنەکە کاتییە بەڵام نێوەڕۆک و بەشەکانی ڕێککەوتنەکە، ڕەنگدانەوەی لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گازیش دەبێت.
ڕەنج عەلائەدین راوێژکاری بانکی جیهانی دەڵێ: پێویستە گفتەگۆکان لەگەڵ تورکیا چڕ بکرێتەوە لەسەر وردەکاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی ئەو نەوتە ،چونکە ڕێککەوتنەکە هەنگاوێكی گرنگە بۆ هەردوولا ،ئێستا پێویستە عێراق و تورکیا لەرسەر ئەو بابەتە بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی .