پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هێزێكی دەمامكدار لە گوندێکی سنووری کەرکووک گەنجێكی كورد دەڕفێنن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی دەمامكدار هەڵیانكوتایەسەر ماڵی هاووڵاتییەكی كورد لە گوندی شەحەل سەربە شارەدێی سەرگەڕان لە خۆرئاوای كەركووك و رفاندیان.

گەنجە کوردەکە ناوی ئاسۆ مەولود حەسەنە و تەمەنی 26 ساڵە، دوای قۆڵبەستكردنی ناوبراو بەرەو شوێنێكی نادیار دەڕفێنن.

كەسوكاری ئاسۆ دەڵێن، كوڕەكەیان هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كەسدا نەبووە و سەلامەتی گیانیشی دەخەنە ئەستۆی هێزە عێراقییەكان.

ئاسۆ مەولود پێشتر لەشەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش و بەرگریكردن لەگوندەكەی بریندار بووە.

كەسوكارەكەی لە رێگەی کوردستان24ـەوە داوای هاوكاری و بەهاناوەچوون دەكەن و داوادەكەن چارەنووسی كوڕەكەیان ئاشكرابكەن، بەدیاریكراویش پەیامیان بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان هەیەو دەڵێن، متمانەمان بە ئەو هەیە كوڕەكەمان بدۆزێتەوە.