دوو پرۆژەی نوێ لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

لەژێر چاودێری پارێزگاری ھەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی گۆڕینی رێڕەوی ئاو و دروستكردنی رێرەوێكی نوێ لە ھیران سیتی دانرا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەکە بە گشتی لە دوو بەش پێکدێت، بەشی یەکەم، تەواوکردنی پرۆژەیەک و کردنەوەی رێڕەوی ئاو بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو، بەشی دووەمیش دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەکی دیکە

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، هەردوو پرۆژەکە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی 325 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە تەواوبوونی هەردوو پرۆژەكە مەترسی لافاو لە ناوچەكە كەمدەبێتەوە.

ئومێد خۆشناو گوتیشی: بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو، پێشتریش 32 ملیار دینار لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بۆ ئەم بابەتە تەرخان کرابوو.