ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16/4/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوررستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو لیوا ڕەمزی حەمزە ڕەشید کرد کە دەکاتە برای هەردوو شەهید جیهاد و نەجات و مامی لیوا هەڵۆ نەجات.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارەکەی کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن