سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 36 ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی رایگەیاند، هیچکات قوربانیان لەبیر ناکەین و بەرێزەوە یادیان دەکەینەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (16ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: “ئەمڕۆ ساڵیادی 36 ساڵەی گیانلەدەستدانی سەدان هاووڵاتی کوردە، کە لەلایەن سەددام حوسێنەوە کیمیاباران کران. ئەو کۆمەڵکوژییە ئامانجی سەرەکی جینۆسایدەکە بوو، هیچکات لەبیرناکرێت. دڵتەنگین بۆ ئەوانەی گیانی خۆیان بەختکرد، بۆ ئەو خێزانانەی بوونە قوربانی. بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە