بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان رۆژی هەینی دەبێتە جەژن

چەند رۆژێک ماوە بۆ کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز موسڵمانان، چاوەڕێی زانینی رۆژی جەژنی رەمەزان دەکەن، بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان ئاماژەیان کردووە، ئەگەری ئەوە هەیە رۆژی هەینی ببێتە  جەژنی رەمەزان، کە دەکاتە 21ی نیسان.

دادگای باڵای سعوودیە لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، داوای بینینی مانگی شەوال دەکات کە دەکاتە رەمەزانی 29ی 1444ی کۆچی.

پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر، چەند رۆژێک لەمەوبەر راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێی ئەو حیساباتە فەلەکییانەی تاقیگەی توێژینەوەی خۆر کە لە پەیمانگاکە ئەنجامیانداوە، پێشبینی دەکرێت رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ بێت، بەمەش رۆژی هەینی سەرەتای مانگی شەوال دەبێت بۆ ساڵی 1444ی کۆچی.

لە رووی فەلەکییەوە پێشبینی دەکرێت، لە زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە پێنجشەممەی داهاتوودا بتوانن مانگی شەوال ببینن، بەمشێوەیە سەرەتای شەوال ساڵی 1444ی کۆچی لە رووی فەلەکییەوە لە رۆژی هەینیدا دەبێت، کە هاوتایە تا 21ی نیسانی ساڵی 2023، کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.