ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاندو پێشبینی دەكات رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو باران ببارێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا هاتووە ،كەش و هەوای سبەینێ دووشەممە، ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرما-ش لە بەشی ناوەڕاست و باشوور،چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە .
هەروەها رایگەیاندووە ، كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك كاتدا هەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەش و هەوا بۆ رۆژی پێنجشەممە نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند لە هەندێك شوێنی وڵاتدا .
هاوكات ماڵپەڕی ئەكواویزەری ئەمریكی كە تایبەتە بەزانینی رەوشی كەشوهەوای جیهان، پێشبینی كردووە كە رۆژانی پێنج شەممە و هەینی باران بارین لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی 48 كاتژمێری داهاتوو-ی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ یەك شەممە 16– 4 – 2023
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری ڕۆژ هەڵات دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 17– 4 – 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە سەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری ڕۆژهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
كەركوك : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 16- 4 – 2023