ئەمشەو شەممە 4/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی دەڤەری سلێمانی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئەو دەڤەرەی پرسی.
سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی و پالپشتی حکومەتی بو دابینکردنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتری ناوچەکە بە پارێزگار ڕاگەیاند.