چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پۆلیسی هەولێر جۆرە فێڵێکی نوێ ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ هەینی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ئاگادار کرانەوە کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترای تاکسی لە شەقامی (٤٠) مەتری، لە نزیک چێشتخانەی لیزا لە نێوەندی شەقام پەکی کەوتووە و دوو کەس کۆمەکییان بۆ کۆدەكەنەوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەكە و دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە پەکی نەکەوتووە و لەم ڕێگایەوە هەست و سۆزی خەڵکیان جوڵاندووە و بە فێڵ پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە، بۆیە پۆلیس دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت و هەردوو تۆمەتبارەكەش دەستگیر کران.

بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێککارە یاساییەکان، هەردوو تۆمەتبار، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئاشتی کران