پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی خوێندنى باڵا و  ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکوومییەکان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پلانى پەسەندکراوى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.

پلانه‌كه‌ كه‌ واژووی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ره‌، بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024)ـه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ زانكۆ حكوومییه‌كان خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا بخوێنن.

له‌ پلانه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ خوازیاران ده‌توانن له‌ رۆژی 2/4/2023 داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن تاوه‌كو رۆژی 18/5/2023.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له‌ رۆژی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 29/5/2023 له‌ كاتژمێر 11ی به‌یانی له‌ گشت زانكۆكان ئه‌نجام ده‌درێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵ واده‌ی ده‌ستپێكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرایه‌ له‌ زانكۆكانی كوردستان.

له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ پلانی په‌سندكراوی خوێندنى باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکوومییەکان بخوێنه‌وه‌‌