سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ رۆما، له‌ رێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له‌لايه‌ن جۆرجيا مێلۆنى، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيتاڵياوه‌، پێشوازى لێكرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ ديدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و جه‌ختيان له‌ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

لەلایەن خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئیتاڵیا‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان، به‌ جێى بايه‌خ و گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەروەها دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ره‌وشى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو