نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئينيازيۆ لاڕووسا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئيتاليا، سوپاسى ئيتالياى كرد بۆ هاوكاريى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆردا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئيتاليا، سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و گوتى: ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ين كه له جياتى جيهان له ڕيزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى دژى تيرۆردا بوون، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ و جێى بايه‌خ له قه‌ڵه‌م دا.
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌واميى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.