مەلا مستەفا بارزانی گوندی سێلكێی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بەسەركردەوە

راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەلامستەفا بارزانی، بە یاوەری هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە زیانەكانی لافاو و رەوشی ژیانی هاوڵاتییان سەردانی گوندی سێلكێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر كرد.
لە سەردانەكەدا، هەریەك لە قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و جێگری سەرپەرشتیار بۆ كاروباری كارگێڕی و بەڕێوەبەری ناحییەی شێروان و تیمەكانی پاكردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران ئامادەبوون.
مەلامستەفا بارزانی تیمەكانی بەرگری شارستانی راسپارد بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیان و پاراستنی سەلامەتییان.