سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە و دەڵێت: “جەختم لە پابەندبوونم بە بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان، عێراق و دەرەوەش کردەوە.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-4-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیایە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی دیکە دەبێت. پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە، لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: “ئەمڕۆ شەرەفمەندبووم بە دیداری پاپا فرانسیس و بینینی قەداسەتیان بە تەندروستیێکی باشەوە. پاپا فرانسیس جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و برایەتیی لە نێوان کۆمەڵانی خەڵکی عێراقدا کردەوە. من جەختم لە پابەندبوونم بە بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان، عێراق و دەرەوەش کردەوە.”