هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی  لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆ پێنج شەممە   13– 4 – 2023  
كەش/ كاریگەری ئەو شەپۆڵە باران بارینەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە لاواز دەبێت . ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و باران بارینی مامناوەند  لە كاتی جیاجیا دەبارێت , لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی دابارین زیاترە و هەندێك كات تەزرە و لێزمە باران دەبێت . 
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە نزیكەی 1 تـــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەر خۆ  – مام ناوەند دەبێت (10  –  25) كم/ك
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7– 9) كم  دەبێت 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  هەینی   14– 4 – 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری كەمێك باران بارین هەیە
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 2 تـــا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ  – مام ناوەند دەبێت (10  –  20) كم/ك . 
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  20 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  19 پلەی سیلیزی
سۆران    :  18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  25 پلەی سیلیزی
بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووش بەم شێوەیە بووە :