پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت

رۆژی 5-4-2023  وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار-ی بڵاوكردەوە. 
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمرۆ پێنجشەممە13ی4ی2023، مووچەی هەریەكە لە وەزارەت داد،ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری،مافی مرۆڤ،دەستەی دەستپاكی،دەستەی وەبەرهێنان،دەستەی ژینگە،دەزگای مین،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن،دیوانی چاودێری دارایی، وەزارەتی پلان دانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دابەشدەكرێت.
هەر لە خشتەكەدا هاتووە كە لە ڕێكەوتی  2023/4/20 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار كۆتایی دێت.