پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عیماد بابان

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری کورد (عیماد جەلال بابان)ـی برازای مەحموود بەگی بابانم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خواڵێخۆشبوو عیماد بابان و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو عیماد بابان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی