پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە ڕوونکردنەوە دەدات

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌هه‌ندێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌ت له‌ تیك تۆك هه‌ندێ ڤیدیۆی دروستكراو بۆ سه‌رلێشێواندن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ ئۆتۆمبێلی توێتا كراون ناسراو به‌ (مه‌لیكه‌) تۆماركراوه‌ و ژماره‌ی پێدراوه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و پرۆسه‌ی له‌‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نیا پشكنینه‌ به‌ ئامێری سكانه‌ر و هیچ ئۆتۆمبێلێك ژماره‌ی پێنه‌دراوه‌ و هیچ بڕیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌وه‌ نییه‌.

هاتووچۆی هه‌ولێر داواش له‌هاووڵاتییان ده‌كات به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و سه‌رمایه‌ی خۆیان له‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ به‌فیڕۆ نه‌ده‌نكه‌ مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تییان نییه‌ و تۆمارناكرێن