ئەمرۆ چوارشەممە 12-4-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی ناوەندو سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێرو بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، خانەوادەیی یەکەم موتەسەریفی هەولێری بەسەرکردەوە.…
پارێزگاری هەولێر لە دوای هەواڵپرسین ئەو بیرەوەریەی بە بیر خستەوە، کە مێژوو هەرگیز کەسایەتییەك لە بیر ناکات کە رۆژێك لە رۆژان خزمەتی هەولێری کردبێت، ئێوەش ئەوەی لە دەستتان هات پێشکەشی هەولێرتان کرد.
پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە ئەمرۆ هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە و ناوەندێکی سیاسی و بازرگانی و رۆشنبیری سەنگینە، هاوکات لەرووی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە بازدانێکی گەورەی هاویشتووەو گۆڕانکاریەکی نەوعی بە خۆیەوە دەبینێ …
لەلایەن خۆیەوە مەحمود ئەحمەد عوسمان کوڕی یەکەم موتەسەریفی شاری هەولێر، سوپاسی ئەمەکداری و وەفاداری جەنابی پارێزگاری هەولێری کردو بەسەرکردنەوەکەی بەبەرزی نرخاندو بە مێژوویەکی دیکەی خانەوادەکەیان هەژماری کرد…
شایەنی ئاماژە بۆکردنە ( ئەحمەد عوسمان) لە رێکەوتی 12-4-1923 وەك یەکەم پارێزگاری شاری هەولێر دەست بەکار بووە، کە ئەوکات بە (( موتەسەریف )) ناسرابوو.
ئەم خانەوادە کاری شایستەیان بۆ بووژاندنەوەی رووی هاوچەرخی شاری هەولێر کردووە …
previous post
next post