چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

چوار چەكداری داعش لە كەركووك دەستگیركران

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ھێزێكی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی چوار چەكداری داعش لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر بکات.

ئاماژە بەوەشدراوە، یەکێک لەو چەكدارانە سێ پشتێنەی خۆكوژی پێبووە، یەكێكی دیکەشیان لە ساڵانی رابردوودا بەشداریكردووە لە تاوانەکانی رفاندن و كوشتنی شۆفێری بارهەڵگرەکانی سەر رێگای تکریت کەرکووک، ئەوانی دیکەش، پشتیوانی لۆجستیکییان بۆ داعش دابینكردووە.