وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ (سێشهممه 11ـی نیسان / ئهپرێلی 2023)، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: ئەنجوومەنی بەرگری وەزارەتی پێشمەرگە، پڕۆسەی چاکسازی و دوایین گۆڕانکارییەکان، ئاستەنگەکان، ئاستەکانی سەرکەوتن و بەگەڕخستنی ژمارەیەک پڕۆژەی تاووتوێكرد.
سهرهتای كۆبوونهوهكه بەڕێوبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، پوختەیەکی لهبارەی ستراتیژییەتی پڕۆژەیاسای چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ قۆناغی ئایندە، خستەڕوو.
پاشان ئەندامانی ئەنجوومەنی بەرگری وەزارەتی پێشمهرگه، پابەندی وەزارەتیان بۆ خێراترکردنی پرسی چاکسازی و بەئامانجی پڕۆفیشناڵکردنی زیاتری هێزەکانیان دووپاتکردەوە، هاوکات تیشکیان خستەسەر پرۆسەی چاکسازی و پاڵپشتیان بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم پڕۆسەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە نیشاندا، رایانگهیاند، لەم پێناوەدا هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ و بەردەوام دەبن بەمەبەستی سەرخستنی.
هاوکات رۆڵی راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانانیان لەهەرێمی کوردستان بەرز نرخاند، لە بەردەوامی هەماهەنگی و پاڵپشتییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
كۆبوونهوهكه بەسەرپەرشتی عهبدولخالیق باپیری بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و به ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەت، لیوا روکن بەختیار محهممهد سدیق ئەمینداری گشتی، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، بەڕێوبەری چاکسازی وەزارەت و بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەرگری وەزارەتی پێشمهرگه بەڕێوەچوو