چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد کە بە زۆر دەستدرێژیان دەکردە سەر ئافرەتان.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “ئەمرۆ سێشەممە رێککەوتی 11/4/2023، ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد بە ناوەکانی (س، س،خ)، (ه، ا، ا)، (د، ا، م) و (م، ك، ا) کە ھەڵدەستان بە ئەنجامدانی ڕێگریکردن و بەزۆر دەستدرێژیان دەکردە سەر ئافرەتان”.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو: “دوای بەدواداچوونێکی زۆری ھێزەکانمان ئەمرۆ ڕادەستی دادگا کران”.