بۆ كاكە بارزان ـی جوانەمەرگ

هاوڕێ دەسڕەنگین و هاوکارە دڵسۆز و ڕۆح شیرین، کاکە بارزان، کۆچی ناوەختە و لەناکاوت، هەموومانی دڵتەنگ و خەمبار کرد، مەرگ بێ ئەوەی پرس بە هیچمان بکات، بێ ئەوەی دوا دیدارمان بۆ ڕێک بخات و بۆ دواجار یەکتر لە باوەش بگرین، تۆی ئازیزی لێ سەندینەوە..
بیرمە لە هاوینی ١٩٨٨ لە تیپێكی هونەری لە هەولێر یەكمان ناسی، لەوساوە هاوڕێ بووین، ساڵانێکیش لە کوردستان تیڤی هاوكارو هەروا وێنەگرێكی كاراو كارزانی بەرنامەكەم(لە كوردستانەوە) بوویت، قەت بەخەیاڵمدا نەدەهات دێوەزمەی مەرگ کە بەردەرکی هەموومان دەگرێ، ئاوا زوو سێبەر بەسەر تۆی ئازیزدا بکێشێ، کۆچت دڵتەزێنە، بەڵام یادویادگارت بەخێرو زیندوویە لە دڵماندا.
سڵاو لە گیانی بەرزەفڕت، سڵاو لە کارە جوانەکانت، سڵاو لە بزە و یادگارییەکانت. ڕۆحت شاد.
هاودەنگ