وەزارەتی دارایی رێنمایی تایبەت بە رێکخستنی بڕی بەرامبەری ساڵانەی بانەوانی بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری رێنمایی دارایی ژمارە (5)ـی ساڵی 2023، تایبەت بە رێکخستنی بڕی بەرامبەری ساڵانەی بانەوانی، پاڵپشت بەبڕگەی دووی ماددەی (15) لە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان – عێراقی ساڵی 2021 دەرکردووە کە لە 11 خاڵ پێکهاتووە.

بەپێی رێنماییەکە هەر پێنج ساڵ جارێک پێداچوونەوە بەبڕی بەرامبەری ساڵانەی بانەوانیدەکرێت، پێداچوونەوەکەش لەلایەن لیژنەی خەمڵاندن ئەنجام دەدرێت، هەروەها لەکاتی پێداچوونەوە پێویستە رەچاوی داهاتی گشتی بکرێت و مەرج نییە هەموو جارێک نرخەکە زیادبکرێت، بەڵام بەهیچ جۆرێک نرخەکە کەمناکرێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی رێنماییەکەدا هاتووە پێداچوونەوە بەخەمڵاندنی گرێبەستەکانی بانەوانی بە بنبڕ هەژمارناکرێت تاکو لەلایەن دەسەڵاتی تایبەتمەند پەسەندنەکرێت، دەسەڵاتی تایبەتمەندیش دەتوانێت داوای دووبارە خەمڵاندن لە لیژنەی خەمڵاندن بکاتەوە