دەقی پرسەنامەکەی د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی بارزان حوسێن، وێنهگری دهزگای سهتهلایتی كوردستان:-
بە داخێكی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (بارزان حوسێن)ـی وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستانمان بیست.
بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەى خانەوادەی بەڕێزیان و تەواوی هاوڕێ و هاوپیشەکانی لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین.
لە پەروەردگاری مەزن داواکارین کاکە بارزان، بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامییش بە خانەوادە و هاوڕێیانی ببەخشێت.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
10ـی نیسانی 2023