ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕێنمایی خۆپاراستن لە لافاو بڵاو دەکاتەوە

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە لافاوی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هاووڵاتی بەڕێز:

لەپێناو سەلامەتی خۆت و خێزانەکەت، لە کاتی هەستکردن بە مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو، پێش ڕوودانی لافاو پێوستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:-

– چاودێریکردنی زانیارییەکانی کەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گرووپ یان ئاژانسی لافاو.

– دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لە ماڵەکەت یان لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان.

– پاراستنی بەڵگەنامە و کەلوپەلە گرنگ و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت.

– ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنی ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەی کە مەترسین لە کاتی دروستبوونی لافاو ئاویان لێ بێتە ژوورەوە.

لە کاتی ڕوودانی لافاو چی دەکەیت؟

–  بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەی کە لە ماڵەکەت یان لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەت کردووە بێ دواکەوتن.

– بڕینی تەزووی کارەبا و ھێڵی غازی ماڵه‌وه‌تان.

– شوفێری نەکردن.

– دوورکەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان