لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە دهۆک روونکردنەوە دەدرێت؛ “پاشماوەشی نەماوە”

ئاسایشی دهۆک دەڵێت، پرسی ئەو درۆنەی لە نزیک گوندێکی سنووری ئەو پارێزگایە کەوتووەتە خوارەوە کۆنە و هیچ پاشماوەیەکی ئەو درۆنە نەماوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی نیسانی 2023، دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە گوندی بۆتیای سەر بە دهۆک  لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە.

لەوبارەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دهۆک راگەیاند، ئەو دەنگۆیەی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کۆنە و هیچ پاشماوەیەکی ئەو درۆنە لەو گوندە نەماوە.

لەگەڵ ستافەکەی سەردانی گوندی بۆتیایان کردووە، بەڵام هیچ درۆنێکیان لە ناوەوە و دەوروبەری ئەو گوندە نەدۆزیوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە 15ـی ئاداری 2023، دوو هێلیکۆپتەری “سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات” لە گوندێکی سنووری دهۆک کەوتنە خوارەوە. دواتر هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، نۆ شەرڤانیان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەردوو هێلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستداوە.