باران بارین دەستپێدەکات

پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ راگه‌یاندرا.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی4ی2023، ئاسمانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان  هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارین به‌شێوه‌ی نمه‌ باران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاره‌كان، هه‌ندێ جاریش به‌ شێوه‌ی تاوه‌ باران و بروسكه‌ ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا.

Nوه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌دوێنێ یه‌كشه‌م به‌ 4 تا 5 پله‌ی سیلیزی. 
  وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” سبه‌ی سێشه‌ممه‌11ی4 ی2023، ئاسمانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌ باران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاره‌كانی هه‌رێم، له‌كاته‌كانی شه‌ویشدا كاریگه‌ری دابارین زیاد ده‌بێ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌” پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ 4 تا 5 پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :  19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18پلەى سیلیزى
کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23پلەى سیلیزى
زاخۆ:  19 پلەى سیلیزى
سۆران:  15 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  26 پلەى سیلیزى.