پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زاره‌تی دارایی: سبه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایه‌ك مووچه‌ وه‌رده‌گرن

وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ به‌رده‌وامه‌ و سبه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایه‌ك مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ی دووشه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌ رۆژی پێنجشه‌می ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار (مانگی 3)ی فه‌رمانبه‌ران كردووه‌ و له‌و ڕۆژه‌شدا فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان و یه‌كه‌كانی 70 و 80 مووچه‌كانیان وه‌رگرتووه‌.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران پێش هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و له‌ رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ كۆتایی دێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌