له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وەزیرانی بازرگانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕیاردرا پسووله‌ی خۆراك بكرێته‌ ئه‌لیكترۆنی

ئەمڕۆ یەکشەممە (9ــی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023)، نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـــی راگەیاند، دوو کۆبوونەوە ئەنجامدراوه‌، کۆبوونەوەی یەکەم پەیوەست بوو بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکان و دانانی میکانیزمێک بۆ ئەوانەی گەنم رادەست دەکەن و بە زووترین کات بتوانرێت پارەکانیان بۆ خه‌رج بکرێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “لە کۆبونەوەی دووەمدا، بڕیاردرا سیستەمی پسوولەی خۆراک یەکبخرێت و بکرێتە ئەلیکترۆنی، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەکی هاوبەش پیکهێنرا بۆ یەکخستنەوەی ئەو سیستەمە لەسەر ئاستی عێراق”.

هه‌روه‌ها گوتی: “خاڵێکی دیكه‌ی گرنگی کۆبوونەوەکە، داوامانکرد بنکەیەک لە شاری کۆیە بۆ رادەستکردنی گەنمی جووتیارانی ئەو شارە بکرێتەوە، بۆ لەمەودوا گەنمی کۆیە نەهێنرێتە هەولێر”.

نەوزاد شێخ کامل، ئاماژەی بەوەشکرد، خاڵێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە هێمای کۆمپانیا بازرگانییەکان، بڕیاردرا یەکبخرێتەوە ئەوانەی لە هەرێم تۆماردەکرێن لە عێراقیش دانی پێدا بنرێت و بە پێچەوانەشەوە