به‌گوێره‌ی نوێترین زانیارییه دیجیتاڵییه‌كانی پلاتفۆڕمی عێراق  هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی عێراق پاكترین ژینگه‌ی هه‌یه‌

‌روانگەی عێراق بۆ ژینگە و کەشوهەوا پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م شارەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی کوالێتی هەواوه‌ باشترن به‌ به‌راورد به‌ پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق کە پەیوەندی بە تەندروستی دانیشتووانه‌وه‌ هەیە.

ر‌وانگه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه‌: بەشی زانیاریی دیجیتاڵییه‌كانمان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی IQAir تایبەتمەند بە پاراستنی هەوا لە گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شاری هەولێر و شارەکانی دیكه‌ی کوردستان لە ریزبەندی پێشه‌وه‌ دان بەسەر شارەکانی دیكه‌ی عێراقدا بە بەغدای پایتەختیشەوە.

جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پۆلێنکردنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بۆ ئەو ژمارانە، لە چوارچێوەی کەشوهەوای تەندروست و مامناوەنددا دێت بۆ ته‌ندروستی گشتی دانیشتوواندا، تێیدا هەولێر بە پلەی 72 یەکەمی لەسەر ئاستی عێراقه‌ و بەغداش له‌ پله‌ی 80 دایه‌