هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر لێخۆشبوونی 15% قه‌رزی ئاو ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیاری دا ده‌ست به‌ بڕیاری لێخۆشبوونی 15% قه‌رزی ئاو بكرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: لەسەر فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەڕۆکان، بڕیاردرا بە لێخۆشبونی 15% قەرزی کرێی ئاو.

ڕاشیگه‌یاند: قه‌رزه‌كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 10/4/2023 ده‌ست پێ ده‌كات و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بیت.