هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

گوتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی: ئەمڕۆ ناوی کاندیدەکان یەکلایی دەکرێتەوە

گوتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ناوی کاندیدان بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران یەکلای دەبێتەوە و لەم هەفتەیەش ناوەکان پێشکەشی پەرلەمان دەکرێن.

هاوار محەمەد، گوتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ناوی کاندیدەکان یەکلای بکرێنەوە.

لە بارەی وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان گوتیشی: بریارە لەم هەفتەیە پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکان پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان بکات.

بەپێ ئەو وادەیە پەرلەمان دیاری کردووە، رۆژی 13ی نیسانی 2023 دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان.